سەرۆكایەتی كۆمار روونكردنەوەیەك سەبارەت بە تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بڵاوكردەوە

  2022-06-28 18:37      48 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق سەبارەت بەیاسای بە (تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل) روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.  

دەقی روونکردنەوەكە..

سەرۆکایەتی کۆمار پێشتر پڕۆژەیاسای بە(تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل) پێگەیشت لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکەو پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری لەسەرۆکایەتی کۆمار کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنێردرێت، ھەر بۆ ھەمان مەبەست جەنابی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح فەرمانی کرد کە ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبێ هیچ تێبینییەک پەسەندبکرێت و لەڕۆژنامەی عێراقی بڵاوبکرێتەوە لە 20ی حوزەیرانی 2022دا.

ھەر لەم سۆنگەیەوە جەختدەکەینه که د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وەک ناسراوهو وەک ھەمیشە پشتیوانی لهپرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە رەواکانی گەلی فەلەستین و رزگارکردنی فەلەستینە لەداگیرکەرانی ئیسرائیل، ھەروەھا ھەموو جارێک لەبۆنە نیشتمانی و نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی دووپاتکردووەتەوە.


وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار 
سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو