قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پشتیوانیی بەتیمی فوتساڵی كچان دەدات
2022-06-28 18:30     204 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەتیمی كچانی فوتساڵی عیراق دەكات و بەڵێنی پشتیوانییان پێدەدات.
قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی: بەڵێنم پێدان بەهەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین و لەوانیش چاوەڕوانین نازناوو سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن. خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ پێشوازیم لەتیمی کچانی فوتساڵی عێراق کرد. پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم لێکردن کە نازناوی پاڵەوانییەتی رۆژئاوای ئاسیایان بەدەستهێنا.
دەشڵێت: سەرکەوتنەکانی وەزرشکارانمان و دەرکەوتنیان لەدونیای وەرزشی دەرەوە، بەتایبەت کچە وەرزشکارەکانمان، مایەی خۆشحاڵیمانەو هەنگاوێکی کردەییە بەئاڕاستەی بەپیشەیی کردنی وەرزش لەهەرێمی کوردستان و عیراقیش.
بابەتی زیاتر