قوباد تاڵەبانی: ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ رووبەرووبونەوەی دیاردەی چەکداری
2022-06-28 18:00     210 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شەهیدبوونی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین پەیامێكی بڵاوكردەوە.
دەقی پەیامەكە..
بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی رووداوێکی دڵتەزێن رایچڵەکاندین کەبەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو مامۆستای زانکۆ د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمە خان بوو.
ئیدانەی ئەم كردەوەیە دەکەم و دەستخۆشی لەهێزە ئەمنییەکان دەکەم کەتوانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن و رووبەرووی یاسای بکەنەوە تا بەسزای خۆی بگات، دووپاتی دەکەینەوە کەدەبێ ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین بۆ رووبەرووبونەوەی دیاردەی چەکداری و هەر جۆرێک لەجۆرەکانی توندوتیژی.
بۆ ئەم خەمەش پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە بەرێزەکەیان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بابەتی زیاتر