بێگەرد تاڵەبانی: نزیكەی پێنج هەزار هەلی كار دەڕەخسێنرێت

  2022-06-28 11:00      156 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، نزیكەی پێنج هەزار هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنرێت و لە یەكشەممەوە دەتوانن دەست بەناوتۆماركردن بكەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیارمان داوە بە دامەزراندنی 5 هەزار دەرچووی بەشە كشتوكاڵییەكان و وتی: لە 1ی تەمووز فۆڕم پڕكردنەوە دەست پێ دەكات و تاوەكو 1ی ئاب بەردەوام دەبێت بۆ دامەزراندنەكە.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، دەرچوانی كۆلێژە كشتوكاڵییەكان كە لە كەرتی حكومی دانەمەزراون، لە بەروای ٣-٧-٢٠٢٢وە دەتوانن دەست بەناوتۆماركردن بكەن لەبەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو