قوباد تاڵە‌بانی سە‌ردانی مە‌كتە‌بی رێكخستن دە‌كات

  2022-06-26 22:21      487 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە بەسەرکردنەوەکە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەمڕۆ یەکشەممە 26/6/2022، سەردانی مەکتەبى رێکخستنی (ی.ن.ک)ى کرد و لەلایەن سەرکەوت زەکی لێپرسراو ی مەکتەبی ڕێکخستن و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەکارو چالاکییەکانی ماوەى رابردووى مەکتەبەکەى لێکردن بەوپێیەى گۆڕانکارییەکی باش لەکاری رێکخستندا کراوە، دواتریش بەشەکانی مەکتەبى رێکخستنی بەسەرکردەوە.
پاشان سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەى بەرێوەچوونی خولی شەهید ئاشتی بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندنی کادری ڕاگەیاندن بوو کە بۆ 65 کادری سنورى مەڵبەندەکان کراوەتەوە، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەدا یەکێتی خاوەن ژمارەیەکی زۆر باش لەکادرى بەتوانا و لێهاتووە کە پێویستە کاربکرێ بۆ بەگەڕخسىتنی تواناکانیان لەپێناو خزمەتکردن و داکۆکی کردن لەسیاسەت و ستراتیژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکخستنی وتارى میدیایی ئەم حزبە تێکۆشەرە.
خولی شەهید ئاشتی بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندنی کادرانی ڕاگەیاندن، مەکتەبی ڕێکخستن بەهاوکاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و سەتەلایتی کەلی کوردستان ڕێکیخستوە و نزیکەی ماوەی مانگێک دەخایەنێت و ئەم خولە بەشێوازێکی ئەکادیمیانە بەڕێوەدەچیت و مامۆستایانی هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک وانەی تێدا دەڵێنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو