وەفدێكی یەكێتی بەشداری کۆنفرانسی رێکخراوی جیهانیى هاوپەیمانی پێشکەتووخواز دەكات

  2022-06-26 14:24      282 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری کوالالامپور لەلایەن سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی پارتی کاری دیموکراتی مالیزا پێشوازییان لێکرا
ئەنتۆنی لۆک سکرتێری گشتی پارتی کاری نیشتمانی مالیزیاو ژمارەیەک سەرکردەی پارتەکە پێشوازیان کرد لەهەڤاڵان د.عیزەت سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و زانا بێستون عەلی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوەکو وەفدی یەکێتی بەشدارن لەکۆنفرانسی رێکخراوی جیهانی هاوپەیمانی پێشکەتووخواز لەوڵاتی مالیزیا.
لەدیدارەکەدا تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوەو باس لەپلانی و کاری پێکەوەیی لەبوارە جیاوازەکانی حزبایەتی کرا، هەردوولا کۆکبوون لەسەرئەوەی بزووتنەوە سۆسیالست و دیموکراتەکان لەکیشوەری ئاسیا زیاتر هاوکارو هەماهەنگی یەکتربن.
هەر لەو کۆبوونەوەیە زۆر خۆشحال بوون بەئەندام بوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەتۆڕی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی کیشوەری ئاسیاو دووپاتیان کردەوە کە ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکو پارتێکی کاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا هێزو توانایەکی گەورە بەو تۆڕە دەبەخشێت.
سڵاوی خۆیان بۆ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناردو داواکاربوون کە پلانی کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێت.
هەڤاڵ د.عزەت سابیر باسی لەبارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کردو باسی لەڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەوری گرنگ و پۆزەتیڤانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە لەکۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز ئەنتۆنی لۆک دەوری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرز نرخاندو زۆر سوپاس گوزاربوون کە یەکێتیی لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو ریشەکێشکردنی داعش کاریگەری گەورەی هەبووەو تەئکیدی کردەوە کە پێشمەرگە دیفاعکەری سەرەکیی بووە لەمرۆڤایەتی لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو