سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی دەرگای کراوەیە بۆ هەموو کەس و لایەنێک کە دەیەوێت لەڕێگەی ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خزمەت بکات
2022-06-25 19:25     400 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی، کەسایەتی دیاری سنووری چەمچەماڵ و ژمارەیەک لەخزمانی عەشیرەتی هەمەوەندی.
لەدیدارەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و رێبوار عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی چەمچەماڵ ئامادەبوون.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی مستەفا غەفوور ئاغاو عەشیرەتی هەمەوەندی کرد کە رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لەقووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لەناوچەکەو رایگەیاند: یەکێتی موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو موڵکی جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و هەر ئەوانیش بەردەوامیی پێدەدەن و درێژە بەڕێبازەکەی دەدەن. دەرگاشمان بۆ هەموو کەس و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت لەڕێگەی ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خزمەت بکات.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی بەگرنگییەوە باسی لەڕۆڵ و پێگەی عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی: ئێوە رۆڵێکی گرنگتان هەبووە لەپاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری و پەرەپێدانی تەبایی و پێکەوەژیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەچاوی رێزەوە لەهەوڵەکانتان دەڕوانێت و بەرز دەینرخێنین.
لەبەرامبەردا مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەردەوام هاوکارو پشتیوان بووەو هەمووکات هەوڵەکانی لەپێناو چاکەی گشتیدا بووە.
بابەتی زیاتر