پەیامی پیرۆزبایی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق
2022-06-25 16:03     156 جار بینراوە      کۆمێنت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی عیراق پیرۆزباییان لێدەكات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: بەبۆنەی سهركهوتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق و بهدهستهێنانی نازناوی پاڵهوانی جامی هەڵبژاردەکانی رۆژئاوای ئاسیا، گهرمترین پیرۆزبایی لەڕاهێنهرو یاریزانان بەتایبەت کچانی کوردی وهرزشهوانی هەڵبژاردەکە دەکەم.
دەشڵێت: ئەم سەرکەوتنەتان تۆماركردنی شانازی و دەستکەوتێکی تری مێژووییە لەسەر ئاستی ئاسیا بۆ بواری وەرزش و جێگەی خۆشحاڵی هەمووانە، ئومێد دەکەم وەک هەمیشە بەدرەوشاوەیی بمێننەوە لەم بوارە گرنگەدا.
هیوای بهردهوامی و سهركهوتنی زیاترتان بۆ دهخوازم.
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد
بابەتی زیاتر