ئاراس محەمەد ئاغا، سەردانی ھەردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و پۆلیسی پارێزگای موسڵ دەكات
2022-06-23 12:53     81 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشنیوەرۆی رۆژی چوار شەمە 22-6-2022، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی 7ی موسڵ بەیاوەری وەفدێكی مەڵبەند سەردانی سەرۆكایەتی ھەردوو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و پۆلیسی پارێزگای موسڵی كرد و لەلایەن (لیوا روكن مەحمود خەلەف) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و (لیوا لیپ الحمدانی) فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای موسڵ پێشوازی كران.
لەدوو دیداری جیادا ھەماھەنگی زیاتری نێوانیان لە پارێزگاكە و رەوشی ئاسایش و ئەمنی دەڤەرەكەیان گفتوگۆیان لەسەر كرد.
ھەردوولاش دلخۆشێ خۆیان بەم سەردانە دەربری و ھیوایان خواست ئەم جۆرە سەردانانەی نێوانیان بەردەوامی ھەبێت لەپارێزگاكە .
نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەلبەند
بابەتی زیاتر