ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر كۆدەبێتەوە

  2022-06-23 10:20      97 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێگای پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی رەوتی سەدر.
كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران نائاساییەو تایبەت بەپڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوەی رەوتی سەدر دەبێت.
دوێنێ رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی بڵاویكردەوە، دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەكان، لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی واژووی 123 پەرلەمانتار پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، بۆ ئەوەی خۆیان وەكو گەورەترین كوتلەی ناو ئەنجومەنەكە بناسێنن‌ و ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، رابسپێردرێن بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە ١٢ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەنووسراوێكدا، داوای لەپەرلەمانتارانی كوتلەكەی كرد دەستلەكاركێشانەوەكانیان پێشكەش بەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن، دوای پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەكانیان لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكران.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو