ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری لە سلێمانی کرایەوە
2022-06-22 20:46     260 جار بینراوە      کۆمێنت
لەمیانی رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین و چەمچەماڵ)، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری زەردەشتیان لەشاری سلێمانی کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا خاتوو شاناز پیرۆزبایی کردنەوەی ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری لێکردن و دوپاتیکردەوە کە سلێمانی شاری رەنگە جیاوازەکانەو خەڵکەکەشی بەجیاوازی بیروباوەڕو بۆچوونەوە ئاشتیانە تێیدا دەژین، کردنەوەی ئەم ئاتەشگەیەش سەلمێنەری زیاتری ئەو گیانی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەیە کە شاری شارانی پێی ناسراوە.
لای خۆشیانەوە، ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری لەبەرامبەر پشتیوانی خاتوو شاناز وەک وەفاو رێزێک بۆ هەڵوێستە دڵسۆزو خەمخۆرەکانی رێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش کرد.
بابەتی زیاتر