بافڵ جەلال تاڵەبانی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەداری دیاری کورد، ملازم عومەری بەسەرکردەوە
2022-06-22 18:18     361 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ چوارشەممە (22/6/2022) بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری سلێمانی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەداری دیاری کورد، ملازم عومەری بەسەرکردەوە.
لەسەردانەکەدا سەرۆک بافڵ لەنزیکەوە لەتەندروستی هەڤاڵ ملازم عومەری پرسی و ستایشی رۆڵ و پێگەی ئەو سەرکردە تێکۆشەرەی کرد لەبزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردو شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، وتیشی، ناوو پێگەی ملازم عومەر لەمێژووی خەباتی سیاسیی کورددا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
بابەتی زیاتر