پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی لالە سەرحەد خەلیفە یونس
2022-06-22 17:23     108 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ كۆچی دوای خاتوو شەفیقە عومەر فەقێ عەلی، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێز/ لالە سەرحەد خەلیفە یونس
بەڕێزان/ خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو شەفیقە
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە عومەر فەقێ عەلی)، نیگەران و دڵگران بووم. کۆچکردوو خاتوو (شەفیقە) خانمێکی بەهەڵوێست و لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرو هاوسەری بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆک عەشیرەتی ڕۆغزایی بوو. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت. خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆشبێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بابەتی زیاتر