پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی لالە سەرحەد

  2022-06-22 15:28      163 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە عومەر) هاوسەری کەسایەتی ناسراوی کوردستان بەڕێز لالە سەرحەدو دایکی هەڤاڵ سالار  سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکە…

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە عومەر) هاوسەری کەسایەتی ناسراوی کوردستان بەڕێز لالە سەرحەد  و دایکی هەڤاڵ سالار  سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - مان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو ھاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو