لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی رەهەندەکانی عوسمان عەلی بەڕێوەچوو

  2022-06-21 22:14      285 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 21ی حوزەیران لە17هەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد عوسمان عەلی کۆنسێرتێک و کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (ڕەهەندەکانی عوسمان عەلی)، لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانی لەشاری سلێمانی ڕێکخرا.
لەو مەراسیمەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبەرامبەر تەمەنی پڕ گەوهەری تیپی مۆسیقای سلێمانی و خزمه‌تی پرشنگداری عوسمان عەلی به‌گۆرانی و مۆسیقاو ئاوازی كوردی چەپکە گوڵی رێز و وەفای پێشکەشکردن و دواتریش وێنەیەک لە کتێبی(ڕەهەندەکانی عوسمان عەلی) پێشکەشی ژمارەیەک هونەرمەندو کەسایەتی کرد. 
کتێبی توێژینەوەی زانستیی"ڕەهەندەکانی عوسمان عەلی" لەلایەن ئەکادیمیی و مامۆستاو هونەرمەند (عادل محەمەد کەریم)ەوە نووسراوەو ئامادەکراوە، لەو ڕێوەڕەسمەدا عادل محەمەد لەوتەیەکیدا پوختەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەشی ئامادەبووان کردو سوپاسی خاتوو شانازی کرد لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و هونەرمەندان.
عوسمان عه‌لی هونه‌رمه‌ندێكی دیاری ره‌وتی گۆرانی و مۆسیقایه‌ له‌ته‌واوی كوردستان، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ماوه‌ی (40) ساڵ ته‌مه‌نی هونه‌ری دا، خزمه‌تێكی زۆر و پرشنگداری به‌گۆرانی و مۆسیقاو ئاوازی كوردی كردووه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو