دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆدەبێتەوە
2022-06-21 17:11     209 جار بینراوە      کۆمێنت
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (21/6/2022) لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعێراق و وەفدی هاوڕێی.
لەدیدارەکەدا کە دکتۆر رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراقی و بەشداری کورد لەو پرۆسەیە کرا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دیدگای یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە، کەپێویستە هەنگاوەکان خێراتر بکرێن و گفتوگۆکان بچنە قۆناغێکی تازەترەوە.
بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەت و گەلی ئەڵمانیا، هەردوولا جەختیان لەپەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوەو دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە بەردەوام هاوکاری گەلی کوردستان بوون.
بابەتی زیاتر