سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ده‌سته‌ی داكۆكیكاران له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد
2022-06-21 17:05     85 جار بینراوە      کۆمێنت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (٢٠٢٢/٦/٢١)، د.ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ده‌سته‌ی داكۆكیكاران له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد.
له‌دیدارێكدا ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه به‌وردی كێشه‌و گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه)یان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكرده‌وه، له‌باره‌ی كه‌میی ده‌رمان، كۆنبوون و له‌كاركه‌وتنی به‌شێك له‌ئامێره‌كانی پشكنینی سه‌نته‌ری ژیانه‌وه، هاوكات یاداشتێكیان ئاراسته‌ی لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان كرد كه تێیدا ورده‌كاریی سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان خستبووه‌ڕوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه داوایانكرد یاسای ژماره (١١)ی ساڵی ٢٠١٢، یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌موار بكرێته‌وه، له‌پێناو گرنگیدان و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه.
لای خۆیه‌وه د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای پشتیوانیكردنی له تێكڕای داوا ره‌واكانیان، به‌ڵێنی پێدان كه درێغی ناكات و ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت بۆ كۆمه‌ككردن و به‌هاناوه‌چوونی نه‌خۆشخانه‌كه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان راده‌سپێرێت بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه لهكهموكوڕییهكانی نه‌خۆشخانه‌كه.
بابەتی زیاتر