شاڵاو كۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین عەبدوڵا وسو دەردەبڕێت

  2022-06-21 12:00      127 جار بینراوە        کۆمێنت

شاڵاو كۆسرەت رەسول، بۆ كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین عەبدوڵا وسو پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری تێكۆشەرو فەرماندە كاك عەبدوڵا وسو
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری دیاری كوردستان و ناوچەكە كاك عەبدوڵا وسوم بیست، دڵگران و خەمباری كردم.
كاك عەبدوڵا وسو وەك پێشمەرگەیەكی ئازاو فەرماندەیەكی تێكۆشەر لەژیانی خۆیدا سەربەرزانە خەباتی كرد لەپێناو مافەكانی میللەتەكەی، بەلەدەستدان و كۆچی دوایی  دڵگران و نیگەرانین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو كەسوكارتان دەكەم، هیواخوازم ئەمەدواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
شاڵاو كۆسرەت رەسول

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو