شاناز ئیبراهیم ئەحمەد :بەرهەم و خزمەت و کارە هونەرییەکانی ئەربیلی جێگەی شانازین و بۆ هەمیشە ناوی بەزیندوویی دەمێنێتەوە

  2022-06-20 17:41      72 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێزان خانەوادەی كۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەڕێزان هونەرمەندان و هونەردۆستان و هەوادارانی دەنگی ئەربیلی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی(محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر و كوردستانمان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان لەدڵەوە پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و هاوبه‌شی غه‌م و په‌ژاره‌تانم.
لەگەڵ ئەوەی لەدەستدانی ئەم سیمبولە جوانەی بواری هونەری کوردی جێگەی داخە، بەڵام بەرهەم و خزمەت و کارە هونەرییەکانی ئەربیلی جێگەی شانازین و بۆ هەمیشە ناوی بەزیندوویی دەمێنێتەوە. 
یەزدانی مەزن ئارامیی و دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان و هەموو لایەك ببەخشێت، ئەوە دوایین كۆست و دڵتەنگیتان بێت، هونەرمەندی کۆچکردووش بخاتەبەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرین شادی بکات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و 
سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک)

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو