کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی دەکات

  2022-06-20 14:27      228 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی دەکات

بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی

بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیارو ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللیم بیست.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی هونەری کوردی و لە رێگەی گۆرانییەکانی خزمەتێکی بەرچاوی رەسەنایەتی و کلتووری هەولێری کرد، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە گوێمان دەزرنگێنەوە.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە، پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەی هونەرمەندو هاوڕێیانی هونەرمەند دەکەم، داواکارم لە خوای مەزن سەبووریمان بدات و هونەرمەندی کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو