شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەكات
2022-06-15 19:37     471 جار بینراوە      کۆمێنت
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەكات
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، پێشوازیکرد لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی کوردستان.
لەو دیدارەدا سەرباری تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پیرۆزبایی لەخاتوو شاناز کرد بەبۆنەی گرتنەئەستۆی ئەرکی سەرپەرشتیاریی مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور) و هیوای خواست وەک هەمیشە هەوڵ و هەنگاوەکانی ئایندەشی لەم ئەرکە نوێیەدا لەبەرژەوەندی یەکێتی و بووژاندنەوەی زیاتری رێکخستنەکان و باشترکردنی گوزەرانی خەڵک بکەوێتەوە و لەم ڕووەوە پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.
لای خۆشیەوە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ سەردان و هەڵوێستی دڵسۆزانەیان، دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەموان کاربکەین بۆ بەهێزترکردنی پێگەی یەکێتی تابیکەینەوە بەیەکێتییەکەی جەنابی مام جەلال.
بابەتی زیاتر