بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەڵاتی باشترین ژووری بازرگانی عیراق بەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخشرا
2022-06-15 12:46     320 جار بینراوە      کۆمێنت
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، ئەمڕۆ 15ی حوزەیرانی 2022، بەشداریكرد لە مەراسیمی رێزلێنان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عیراقەوە.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەوتەیەكیدا پیرۆزبایی ئەم رێزلێنانەی لەسەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد كە وەك چالاكترین ژوور لەبواری داهێنان و بازرگانی و وەبەرهێناندا دیاریكراوە، هاوكات هیوای خواست ئەم خەڵات و رێزلێنانە ببێتە پاڵنەرێكی بەهێز تاوەكو باشتر خزمەت بە كەرتی تایبەت بكەن، رۆڵی زیاتریان هەبێت لە بەهێزكردنی ئابووری و بوژاندنەوەی بازاڕ لە هەرێمدا.
بابەتی زیاتر