وەفدێكی یەكێتی سەردانی حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا دەكات
2022-06-14 17:29     233 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ سێشممە ( ١٤\٦\٢٠٢٢ ) وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و بەئامادەبوونی هەڤاڵان (سالار سەرحەد خەلیفە) لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان، لەسلێمانی سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا-یان كردو بەبۆنەی یادی 65 ساڵەی دامەزراندنی ئەو حزبە تێكۆشەرەوە پیرۆزبایی گەرمیان لێکردن.
حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا، بەهەوڵ و تێكۆشان و قوربانی و خەباتی خوالێخۆشبوو مامۆستا حەمید دەروێش و دەیان سەركردە جوامێرو نیشتمانپەروەر دامەزراوەو تائێستاش بەردەوامن لەخەباتی سیاسی و مەدەنی و نەتەوەیی بۆ چەسپاندن و بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد لە رۆژئاوای كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان بەدانوستان و لێكتێگەیشتن.
بابەتی زیاتر