یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزووتنەوەی بابلیون كۆبوونەوە

  2022-06-14 13:22      397 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزووتنەوەی بابلیون كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان بۆ تاووتوێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت ئەنجام دا.
رۆژی سێشەممە14-6-2022، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی موسەننا سامەڕائی و بزووتنەوەی بابلیون بەسەرۆكایەتی رەیان كلدانی كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دواپێشهاتە سیاسییەكان و رێگەچارەكانی پەلەكردن لە تەواوكردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەكان بە بەشداری هەموو هێزە نیشتمانییەكان تاوتوێ كران.
بەشدارانی كۆبوونەوەكە دووپاتیان كردەوە كە قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستی بە پەلەكردن لە دەستپێكردنی هەنگاوە كردەییەكانی تەواوكردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتێكی گونجاو هەیە كە توانای جێبەجێكردنی داواكاری عیراقییەكانی هەبێت و ژیانێكی شایستە دابین بكات و ئاسایش و سەقامگیریش بۆ هەمووان بپارێزێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەموو هێزە كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی كرد بەشداری گفتوگۆكان بكەن و ئامادەییشی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەكان لەسۆنگەی باوەڕبوونی بەوەی كە دەبێت حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی بەهێز و بەتوانا بێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و یەكپارچەیی و سەروەری وڵات بپارێزێت و بەشداربێت لە پاراستنی پێگە و رۆڵی عیراق لە ناوچەكەدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو