شاناز ئیبراهیم پیرۆزبایی لەپارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا دەكات

  2022-06-14 12:53      315 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لەشاری سلێمانی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، هاوڕێ لەگەڵ جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیانەوە سەردانی بارەگای پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا-ی كرد.
لەو سەردانەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ پێشكەشكردنی چەپكەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا، هیوای سەركەوتنی لەڕاپەراندنی ئەركە نیشتمانی‌ و نەتەوەیی ‌و دیموكراسیەكاندا بۆ خواستن.
لەبەشێكی دیدارەكەدا، لەگەڵ عەلی شەمیدن نوێنەری پارتەكە لەهەرێم بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆی لەسەركرا، جەخت لەگرنگیی هاریكاریی و هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە كوردستانییەكان و پاراستنی گیانی تەبایی و برایەتیی لەنێوانیاندا كرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو