خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی خانەوادەی تاریقی بەقاڵ دەکات

  2022-06-13 20:24      289 جار بینراوە        کۆمێنت

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی خانەوادەی تاریقی بەقاڵ دەکات

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی ٦ی ٢٠٢٢، لەشاری سلێمانی، سەردانی دایک و خوشک و خانەوادەی تاریقی بەقاڵی کرد و نیگەرانی خۆی لە مامەڵەی نەشیاوی چەند کارمەندێکی ھێزەکانی پۆلیس بەرامبەر خانەوادەکەیان دەربڕی. 
خاتوو شاناز رایگەیاند: لە دوای ئاگادارکردنەوەم و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە زۆر نیگەران بووم، زۆر بەداخەوەم، ئەو جۆرە مامەڵەکردنە هەرگیز مایەی قبوڵ کردن نییە.
دوای پرسینەوە لەشێوازی بەڕێوەچوونی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە کەیسی تاریقی بەقاڵ، خاتوو شاناز  بڕیاریدا کە پارێزەرێکیان بۆ دابین بکات و پێشی ڕاگەیاندن پشتیوانتان دەبم و وەک یەکێتیش پارێزەری مافەکانتان دەبین و بۆ  کارئاسانی و باشتر راییکردنی کاروبار و مامەڵەیاساییەکانیش، پارێزەرێک بۆ کەیسەکە دابین دەکەم بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانتان. 
لای خۆیانەوە، خانەوادەی تاریقی بەقاڵ سوپاسگوزاری خۆیان بۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی کە بەدەنگ خانەوادەکەیانەوە هاتووە و پشتیوانیان دەکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو