مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد دەكات

  2022-06-13 12:07      145 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد دەكات، ئەمەش دەقی بروسكەكەیە...

بەرێزان لەسەرکردایەتی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا 
بەبۆنەی 65 ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەتان "پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا "پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لەپێناو خزمەت و گەیاندنی گەلەكەمان لەرۆژئاوی كوردستانی خۆشەویست بە ماف و ئازادییەكان و خەونی سەربەخۆیی.
حزبە تێكۆشەرەكەتان "پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا" حزبێكی دێرین ولەمێژینەی رۆژئاوای كوردستانە، یەكەم پارتی سیاسی نەتەویی كوردییە لەرۆژئاوای كوردستان دامەزراوەو بەهەوڵ وتێكۆشان و قوربانیی خەباتی دەیان سەركردە و هاوڵاتی بەردەوامی پێدراوە، لەدیرۆكی ئەو بەشەی كوردستان جێدەستتان دیارەو  و شانازی زۆرتان بەردەكەوێت.
هەر لەم یادە پرشكۆیە سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی مامۆستا حەمید دەروێش كە دێرینترین سیاسەتمەداری رۆژئاوای كوردستانە و هاورێ و دۆستی دێرینی سەرۆك و رابەری كۆچكردوو  مام جەلال بوو كە لەچەندین قۆناغ و وێستگەی ژیانیاندا پێكەوە خەباتیان بۆ  مافە رەواكانی گەلەكەمان كردوەو خەباتی نەتەوەییان لەم دوو پارچەیە كوردستان گرێداوە.
هەر لەم بۆنەیە تەكید لەیەكریزی و پێكەوەیی هەموو لایەنە سیاسیەكان دەكەینەوە لەرۆژئاوای كوردستانـ ، ئەمە بە گرەنتی  پاراستنی دەستكەوتەكان و مافی رەوای گەلەكەمان دەبینین، بۆیە هانی هەموو لایەن و هێزە سیاسیەكان دەدەین بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان لە پێشەوەی هەموو بەرژەوەندییەكان ببین و ناكۆكیەكانیان بەلاوەبنێن و یەكدەست و یەك هەڵوێست بەرەنگاری هەموو ئالنگارییەكان ببنەوە.
هەرشاد و سەركەوتوو بن.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو