نوێنەری یەكێتی لە ھۆڵەندا بەشداری کۆنگرەی پارتی كاری ھۆڵەندی دەكات

  2022-06-12 16:11      403 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆنگرەکە


بەختیار بەكر بە نوێنەرایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەسەر بانگھێشتی فەرمی لایەنی بەرامبەر، بەشداری كۆنگرەی پارتی كاری ھۆڵەندی دەكات و پەیامێكی نوسراوی سەرکردایەتی یەكێتی دەگەیەنێتە سەرۆكایەتی پارتەکە. 

كۆنگرەی سۆسیال دیموكراتەكانی ھۆڵەندا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە ١١/٦/٢٠٢٢ لە شاری نیووخاین، بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی و نوێنەرانی چەندین پارت و ڕێكخراوی سیاسی جیھانی، دەستی بەكارەكانی كرد. بەدەر لە بەشداری كردن، نوێنەری  یەكێتی لە هۆڵەندا کە بەشداری بوو لەكۆنگرەكە، نامەیەكی فەرمی تایبەتی یەكێتی لە ئاستێكی باڵای حزبیدا ، گەیاندە سەرۆكایەتی پارتی كار و لە یەكێك لە پانێڵەكان، بابەتێكی پیشكەش كرد سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکان لەناوچەکەدا.
نوێنەرە بەشداربووەكەی یەكێتی بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند كە كۆنگرەكە بەسەركەوتوویی بەڕێوە چووە و دەرفەتێكی باش بووە بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی و سازدانی دیداری دووقۆڵی لەگەڵ دۆستەكانمان لە پارتە چەپ و دیموكراتەكانەكان بەگشتی و دەستەخوشكەكانمان بەدیاریكراوی.  هەر لەکۆنگرەکە بە جیا نوێنەری یەکێتی لەگەڵ بەرپرسیاری مەکتەبی کاروباری دەرەوەی پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی کۆبۆتەوە. 
پارتی کاری هۆڵەندی، پارتێکی (سۆسیال دیموکرات)ە وھاوتای یەكێتی،  ئەندامی خێزانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵ و هاوپەیمانی پێشکەوتووخوازە، لەساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە و یەكێكە لە پارتە ڕەسەنەكان، بەدرێژایی مێژوو ئەگەر لە لوتكەی دەسەڵاتدا نەبووبن ئەوا ھەمیشە ئۆپۆزیۆنێكی بەھێز و ڕێزلێگیراو بوونە. لە ئێستادا بەرنامەی پێشڕەوی كردنییان ھەیە لە فراوانكردنی بەرەی چەپ لە ھۆڵەندا، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ پارتی چەپی سەوزی ھۆڵەندی جۆرێك لە نزیك بوونەوە ھەیە لەنێوانیاندا بە دوورنازاندرێ بۆ داھاتوو بیرۆكەی پێكھێنانی لیستی ھاوبەش و تێكەڵكردنی فڕاكسیۆنەكان ببەنە قۆناغی جێبەجێكردن و تا ئاستی یەكگرتن ھەنگاوبنێن. لە یەكەم ھەنگاودا ھەریەك لە كۆنگرەی پارتی كار و پارتی چەپی سەوز بڕیاریاندا كاری پێكەوەیی ئەنجام بدەن و فڕاكسیۆنی ھابەشییان ھەبێت لە ژووری یەكەمی پەرلەمان كە ھاوشێوەی ئەنجومەنی پیرانە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو