پرسەنامەیەک لە سەرۆکی یەکێتییەوە

  2022-06-12 14:39      218 جار بینراوە        کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی


بۆ کۆچی دوایی ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ د. مەریوان مستەفا تاڵەبانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی د. مەریوان مستەفا تاڵەبانی

بەخەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ د. مەریوان مستەفا تاڵەبانیمان پێگەیشت. 
بۆ ئەم کۆستە بەئازارە  پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. 
د. مەریوان کەسایەتی لێهاتوو و شارەزابوو، لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە لە زانکۆی سلێمانی خزمەتی دەکرد و رۆڵێکی گرنگی لەو ناوندە ئەکادیمییەدا گێڕا.

لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
12ی حوزەیرانی 2022

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو