مەكتەبی سیاسی یەكێتیی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مستەفا سەرگەڵویی دەكات

  2022-06-12 13:24      237 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوای مستەفا محمد ئەمین پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەی دەكات. ئەمەش دەقی پرسەكەیە..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین ( مستەفا محمدامین) ناسراو بە (مستەفا سەرگەڵویی)یمان پێگەیشت، بۆ ئەم بۆنە خەمناكە پرسەو هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو و كەس و كار و هەڤاڵانی دەكەین.
كۆچكردوو ( مستەفا سەرگەڵویی) لەسەردەمی خەباتی شاخدا  فەرماندەیەكی   بوێر و ماندونەناسی  سەرتیپی  مەڵبەندی دووی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بوو،  لەدەیان چالاكی و نەبەردی بەشداری كردووە، بەكۆچی دوایی هەمووانی نیگەران كرد.
داوكارین لەیەزدانی مەزن رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبوری و ئارامی بەهەموو لایەك بدات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو