پرسەنامەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی مستەفا سەرگەڵویی
2022-06-12 12:28     252 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مستەفا سەرگەڵوویی پرسە نامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەی دەكات، ئەمش دەقی پرسەنامەكەیە ..
بەڕێزان بنەماڵە و خانەوادەی سەربەرزی كاك مستەفا سەرگەڵوویی.
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، كاك (مستەفا سەرگەڵوویی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان، هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی دەكەین.
كاك مستەفا سەرگەڵوویی كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ بوو، هەر بۆیە بەشێكی زۆری تەمەنی لەپێناو خەبات بۆ خاكی كوردستان و سەربەرزیی یەكێتی بەسەربرد. هەر ئەمەش وایكردبوو خۆشەویستی هەموولایەك بێت.
رۆحی كاك مستەفا سەرگەڵوویی شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر