قوباد تاڵەبانی: هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

  2022-05-25 17:59      144 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە سەردانەکە

ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ئایار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم،  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی کرد، بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بە کۆی تیمی بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکە.
لەمیانەی سەردانەکەیدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیکردەوە کە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکە کاری پڕ بەها دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
هاوکات، قوباد تاڵەبانی وتی: داوا لە کۆمەڵگاکەمان بە گشتی دەکەم، پیاوانی ئاینیی، دادوەرەکان، سەرۆک عەشیرەتەکان، فەرمانبەران، پزیشکان، مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران، سیاسەتمەداران، هەمووان، پشتگیریان بکەن لە ئەرکەکەیاندا.
ئەوەشی خستەڕوو کە بنبڕکردنی بەڵای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە و هەموومان پێویستە زیاتر بکەین.
دووپاتیشیکردەوە کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو