لەسه‌ر راسپارده‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، پاره‌ی كرێكاره‌كانی پاککردنەوەی گه‌رمیان دابینکرا
2022-05-25 17:30     92 جار بینراوە      کۆمێنت
دابینکردنی پارەی کرێکارانی پاککردنەوەی گەرمیان
له‌سه‌ر راسپارده‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان پاره‌ی كرێكاره‌كانی پاککردنەوەی زۆنی گه‌رمیانی دابین كرد کە ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
لەو بارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایار، بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئەو هەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی بەرزنرخاند.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مرۆ له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رێز (بافڵ تاڵه‌بانی) مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان پاره‌ی پاككردنه‌وه‌ی كرێكاره‌كانی زۆنی گه‌رمیانی دابین كرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كرێكارانی پاككردنه‌وه ماوه‌ی دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه به‌هۆكاری نه‌بوونی پاره‌ی پێویست لهبانكدا. بۆیە ئه‌م هه‌نگاوه به‌رز ئه‌نرخێنین چونكه له‌م وه‌رزی گه‌رماو وشكه ساڵیه‌دا سه‌ره‌ڕای دروست بوونی كاره‌ساتی ژینگه‌یی به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی بێشوماری خۆڵ و خاشاك له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا
هاوكات نه‌مام وسهوزاییهكانی سنوره‌كه‌ش له‌به‌رده‌م وشك بوونه‌وه‌دا بوون.
بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان
بابەتی زیاتر