بافڵ جەلال تاڵەبانی و مامۆستا عەلی باپیر کۆبوونەوە

  2022-05-25 16:27      64 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مامۆستا عەلی باپیر، ‎سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان‌ لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئابوورییەوە کرا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکران. هەردوولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێرا کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە کۆدەنگی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرایەوە بەجۆرێک کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە و ئەمەش بە فاکتەری بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و پێگەی کورد لە بەغدا وەسفکرا.
ھەر لەکۆبوونەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نیشتمانیی بکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو