سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیکرد له وه‌فدی باڵای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا
2022-05-25 15:51     78 جار بینراوە      کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٥، د.رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌وه‌فدی باڵای په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی ناتالی لۆیزۆ، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا كه ماری پارێت، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌ت و پرسی هه‌نووكه‌یی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عیراق كرا.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆسیه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق، پرسی ژنان و ئازادییه گشتییه‌كان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی دیداره‌كه كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر پرسی مافه‌كانی مرۆڤ، بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی، ئازادییه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. په‌یوه‌ندیی تووندوتۆڵی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بابه‌تێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یان بوو.
دواتر ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به‌پرسیارو تێڕوانینه‌كانیان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی گفتوگۆكانیان فراوانتر كرد.
د. ڕێواز فائق، رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریی سه‌ختدا بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان و یاسای هه‌ڵبژاردن، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه و نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
بابەتی زیاتر