بافڵ تاڵەبانی بۆ رێواز فایەق: بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باپیرتانم پێگەیشت
2022-05-24 19:40     352 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی باپیری سەرۆكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێواز فایەق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كاك (محەمەد عەبدوڵا رەشید) باپیری بەڕێزتانم پێگەیشت."
لە پەیامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، " پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم."
دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز/ دكتۆر رێواز فایەق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كاك (محەمەد عەبدوڵا رەشید) باپیری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم.
لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر