قوباد تاڵەبانی و وەفدێكی سۆسیال دیموكراتی سوید كۆبوونەوە

  2022-05-22 22:01      116 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢، پێشوازیكرد لەوەفدێكی سۆسیال دیموكراتی سوید بەسەرۆكایەتی تۆرگنی لارشۆن سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبۆ.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان و شێوازی ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكان و سوودوەرگرتن لەئەزموونی ئەو پارتەی سوید، سەرباری تاووتوێكردنی چۆنییە‌تی ئامادە‌كاریكردن بۆ ئەنجامدانی ھە‌ڵمە‌تێكی هەڵبژاردنی سەركەوتوو لە‌داھاتوودا.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: حزبەكەمان سەرقاڵی بەستنی دیداری یەكێتی-یە بۆ دیاریكردنی سیاسەت و دیدگای نوێی كاركردنی خۆی لەپێناو باشتر خزمەتكردن بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان. 
لەوبارەیەوە سەرۆكی وەفدی سۆسیال دیموكراتی سوید ستایشی ئەم هەنگاوەی یەكێتی كردو ئاماژەی بەوەكرد كە ئامادەن هەموو هاوكارییەك پێشكەشی دۆستانییان بكەن لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو