خاتوو شاناز: ئامانجی یەکێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەکان بەبەرداکردنی بەرگێکی نوێیە بۆ خزمەتکردن لەحکومەت

  2022-05-21 21:04      161 جار بینراوە        کۆمێنت

 
خاتوو شاناز: ئامانجی یەکێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەکان بەبەرداکردنی بەرگێکی نوێیە بۆ خزمەتکردن لەحکومەت
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی(ى.ن.ک) ئەمڕۆ شەممە ٢١ى ئایارى ٢٠٢٢، لەنوسینگەى تایبەتى خۆی چاویکەوت بەهەریەک لە پشتیوان ئەحمەد حاتەم بەرێوەبەرى گشتی نوێی دیوان و هەڵکەوت عەبدولرەحمان بەرێوەبەرى گشتی نوێى باخدارى و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
لەو دیدارەدا خاتوو شاناز پیرۆزبایی لەهەردوو بەرێوەبەرى گشتی نوێ کرد بەبۆنەى گرتنەدەستى ئەرکە نوێیەکەیان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داواشى لێکردن بەهەمان رۆحیەتى کارکردنیان لەوێستگەکانی پێشووتریاندا، ئەوپەڕى هەوڵى خۆیان بدەن بۆ خزمەتکردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم وەزارەتە گرنگەى حکومەت کەپەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بەجوتیاران و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراکەوە.
خاتوو شاناز وتیشی ئامانجی یەکێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەکان، بەبەرداکردنی بەرگێکی نوێیە بۆ خزمەتکردن لەحکومەت کەدڵنیاین کادرانی بەئەمەکی یەکێتی دەتوانن رۆڵى سەرەکی خۆیان بگێڕن و بەپرۆژە و کارى جدییەوە ئەو ئاوات و ئامانجانە بەدی بهێنن کەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لێمانی دەخوازێ.
هەڤاڵ کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک) بەهەردوو بەرێوەبەرە گشتییە نوێیەکەى راگەیاند سەرکەوتنی ئێوە لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر دەخاتەسەر خەرمانی پڕ لەسەروەری یەکێتی و داواشى لێکردن کەوەک یەک تیم کاربکەن و کاروبارەکان زیاتر رێک بخەنەوە و پرۆژەى نوێى خۆیان بۆ خزمەتکردن پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو