بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی موزەفەر ئەلنەواب دەکات
2022-05-21 09:38     102 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە
بۆ کۆچی دوایی موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب، شاعیری ناسراوی عەرەب، بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی شاعیری گەورە و ناسراو (موزەفەر نەواب)
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و ناسراوی عێراق (موزەفەر عەبدولمەجید ئەلنەواب)مان پێگەیشت. بۆ ئەم لەدەستدان و خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە، هاوڕێیان و نووسەرانی عێراق دەکەین.
ئەو رۆشناییەی عێراق وەک ئەوەی سەرۆک مام جەلال ناوی لێنابوو لەیادناکەین. سەری رێز بۆ شیعرە نەمر و هەڵوێستە سیاسییەکانی دژی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس دادەنەوێنین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
دروود بۆ گیانی ئەو قەڵەمە گەورەیەی مێژووی ئەدەبیاتی عێراق دەنێرین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر