مزەفەر نوابی شاعیر کۆچی دواییکرد
2022-05-20 16:57     211 جار بینراوە      کۆمێنت
دوای نەخۆشیەکی درێژخان، مزەفەر نواب، شاعیری ناوداری عیراق لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا، لە شاریقەی ئیمارات، کۆچیی دواییکرد.
خوالێخۆشبوو، شاعیری ئازادی و هەڵوێستە جوامێرەکان بوو، لەماوەی ئەزمونی سیاسی و ئەدەبیدا لەسەردەمی دیکتاتۆریەتی بەعس، دووچاری گرتن ئاوارەیی بۆتەوە، دواتریش ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنە دیموکراسیەکانی هەڵبژاردووەو هاوڕێی نزیکی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بووە.
چەندین دیوانی شیعریی و هەڵوێستی نیشتمانیی شەرەفمەندانەی هەیەو بە شیعری میللیی هەڵقوڵاوی یاخیبوون و ئازادیی گەل ناوی دەرکردبوو.
خوای گەورە رۆحی ئارام بکاو لەبەهەشتی بەرینیدا جێگەی بکاتەوە، مزەفەر نواب بەنەمریی دەمێنێتەوە لەبیرەوەریی فەرهەنگیی عیراق بەهەموو رەنگە جوانەکانیەوە
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر