بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان
2022-05-19 19:47     102 جار بینراوە      کۆمێنت
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ،بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان. بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەر دوو کۆمپانیای(خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن .
بەم شێوەیەی خوارەوە :
١/ نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە ، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .
۲/ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.
٣/ جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .
٤/لەرێکەوتی(2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی رادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتای دێت .
٥/لێژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم ، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .
بابەتی زیاتر