گەنجێکی شاری سلێمانی لەدەریاچەی دوکاندا خنکا
2022-05-19 19:34     117 جار بینراوە      کۆمێنت
گەنجێکی شاری سلێمانی لەدەریاچەی دوکاندا خنکا
پەیامنێرمان لەشوێنی ڕوداوەکە بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند دوای ئەوەی کۆمەڵێک گەنجی شاری سلێمانی بۆگەشت و سەیران سەردانی قەزای دوکان دەکەن لەدەریاچەی دوکان یەکێک لەوگەنجانە کەتەمەنی ٢٦ ساڵە جیسکی ماتۆڕی ئاوی لێدەخوڕێت و بەهۆی تیژەڕەوی کەم ئەزمونی وەردەگەڕێت و بەداخەوە گەنجەکە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دوکان تائامادەکردنی ئەم هەواڵە گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە ،
بەشی پۆلیسی دوکان وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵەکە وتی لەئێستادا ڕوداوەکەپەراوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە،
ئەمش بوە یەکەم حاڵەتی خنکانە لەم ساڵدا لەدەریاچەی دوکان،
شاڵاو احمەد پەیامنێری دوکان
بابەتی زیاتر