بافڵ جەلال تاڵەبانی : بە خەمێکی قووڵەوە یادی کۆچی دوایی سەرکردەیەکی مەزنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکەینەوە
2022-05-19 15:05     222 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی کۆچی دوایی سەرکردەیەکی مەزنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، سیاسییەکی بەئەزموون، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی گەورەی کوردستان دەکەینەوە.
ژیان و خەباتی کاک نەوشیروان مستەفا لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و سەری ڕێز بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و درەوشاوەیە دادەنەوێنین.
خەونی هاوبەش و لەمێژینەی هەردوو هاوڕێ و هاوخەبات سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان، دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە و حوكمڕانییەكی تەندروست بوو بۆ خەڵكی كوردستان. بۆیە ئەرك و بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەشوێنپێی ئەواندا لە هەوڵ و تێكۆشان بەردەوامبین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر