پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

  2022-05-19 11:31      59 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2022 پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا سیاسەتمەدارو دامەزرێنەرو رێكخەری گشتییی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت.
نەوشیروان مستەفا ئەمین، سیاسەتمەدار و رووناكبیر و دامەزرێنەر و رێكخەری گشتییی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە ساڵی 2017دا و لە هەمان رۆژ 19ی ئایار كۆچی دوایی كرد.
ژیاننامەی نەوشیروان مستەفا ...
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە، لەساڵانی 60كاندا دەستی بەكارو چالاكی سیاسی كردووە، یەكەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە.
نەوشیروان مستەفا لەساڵی 1981دا هاوسەرگیری كردووە و سێ منداڵی هەیە، لەساڵی 1982 كوڕێكیان دەبێت‌و دوانەیەكیش (كوڕێك‌و كچێك) لەساڵی 1984دا بەناوەكانی نما، چیا، چرا.
نەوشیروان مستەفا لەساڵی 2006دا كۆمپانیای وشەی دامەزراندو لەساڵی 2009 بزوتنەوەی گۆڕانی پێكهێنا، هەتا كۆچی دوایشی كرد رێكخەری گشتیی ئەوبزوتنەوەیەبوو. نەوشیروان مستەفا دەرچووی ساڵی كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی بەغدا بوو، دواتریش لەزانكۆی ڤیەننا درێژەی بەخوێندن داوە،  لەساڵی 1975 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) بووەو 1977دا گەڕاوەتەوە كوردستان و سەرپەرشتی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێی بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووەو لەسەرەتای هەشتاكانی سەددەی بیستدا جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) بووە.
نەوشیروان مستەفا جگە لەكاری سیاسی لەزانكۆی سلێمانی بەشی راگەیاندنیشدا وانەی وتووەتەوە، هاوكات، نووسەر بووەو چەندین پەرتووكی هەیە لەوانە (كوردو عەجەم، حكومەتی كوردستان، لەكەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، كورد لەگەمەی سۆڤێتیدا، پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن، ژیانی بەتەمەنترین رۆژنامەی كوردی لە 1926-1983، بەدەم رێگاوە گوڵچنین كە سێ كتێب و پێنج بەرگە).

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو