قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق کۆبوونەوە

  2022-05-18 23:10      82 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازی کرد لە زارا کاندیلاک باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان جۆرجیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە 18ی ئایاری 2022 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد کاری هاوبەش بکرێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی جۆرجیا بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و کلتوری و گەشتیاریدا. پێشوازیشی کرد لە بڕیاری حکومەتی جۆرجیا لە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر لە ماوەیەکی نزیکدا و لەمبارەیەشەوە ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک کە پێویست بکات.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرۆسەی سیاسی عێراق و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان لەڕێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوه کێشەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ چارەسەر بکەن. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەموو لایەنەکان ئاستی داواکاری و خواستەکانیان کەم بکەنەوە و لە پێناو سەقامگیری عێراق و پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار نەرمی زیاتر بنوێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو