بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق
2022-05-18 21:04     100 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە پێدرۆ مارتینیز، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە و رایگەیاند، دەبێت هەوڵەكانمان لەپێناو دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیردا بێت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراق.
لەدرێژەی دیدارەكەدا جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و هاریكاری زیاتری نێوان هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك كە لە خزمەت بەرژەوەندییە گشتییەكاندا بێت.
بابەتی زیاتر