وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن

  2022-05-17 22:29      176 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە (17/5/2022)، وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرپەرشتی رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئامادەبوونی ئەمین بابەشێخ و دكتۆر میران محەمەد عەباس ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و حەمەی حەمە سەعیدو سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامانی سەركردایەتی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لەسلێمانی و لەلایەن ژمارەیەک لەئەندامانی جڤاتی نیشتمانی پێشوازیان لێكرا.
لەو دیدارە رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆران گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
هەردوولا جەختیانكردەوە دۆخی چەقبەستووی سیاسی نێوان لایەنەكان، پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكڕیزی نێوان لایەنەكان و پرۆسەی سیاسی هەرێمیش بۆیە هەرچی زووە دەبێت ئەو بەربەستانەی كە لەبەردەم لێكنزیك بوونەوەی لایەنەكانە لاببرێن و پرسی هەموواركردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان كە بۆتە خواستێكی جەماوەری و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا، هەڵوێستی هاوبەشی نیشتمانی بۆ گەڵاڵە بكرێت و دەستکەوتەکان بپارێزین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو