بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەبم كەدەیانەوێت خزمەت بەکوردستان بکەن

  2022-05-17 18:49      155 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە بۆکان جاف، یەکێک لەو گەنجانەی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لەزیادکردنی کوردیی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.
لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی بۆکان جاف و هەموو ئەو گەنجانەی کرد کە هەوڵێکی گرنگ و نموونەییان داوە بۆ زیادکردنی كوردیی سۆرانی لەبەشی وەرگێڕانی گووگڵ و وتی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی و پشتگیری لەهەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەکات لەبواری تەکنەلۆجیاو دەبێت هەموومان پێکەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەک و داهێنەرانە بکەین و کارئاسانیان بۆ بکەین، وتیشی: گەنجان سەرمایەی نیشتمانیی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەندە بەپاڵپشتی و هاریکاری گەنجە خوێنگەرم و چالاکەکانمانەوە.
لەدرێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیەو دەیانەوێت خزمەت بەکوردستان بکەن. خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بەئەرکی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە کراوەیەو بەڕێزو پێزانینەوە لەپێشوازیاندا دەبین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو