شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی و پشتیوانی لە بۆکان جاف دەکات

  2022-05-17 16:12      128 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، پێشوازیکرد لە بۆکان جاف ئەو گەنجەی توانی شێوەزاری سۆرانیی زمانی شیرینی کوردیی بۆ سیستمی وەرگێڕانی ئەلیکترۆنیی گوگڵ زیاد بکات.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەو دیدارەیدا پیرۆزبایی لە بۆکان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆژەکەی و بەمایەی شانازی هەمووانی ناوبرد، ستایشیکرد کە دوای چەندین ساڵ کارکردن کۆڵینەداوە تاپرۆژەکەی گەیشتۆتە ئامانج و سەرکەوتوو بووە، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەو کارەکانی دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە، بۆکان جاف سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و بەسەرکردنەوەو هەڵوێستی دڵسۆزانەی خاتوو شاناز دەربڕی و رایگەیاند: پاڵپشتییەکانت هاندەرێکی زۆرباش دەبێت تاوەکو بتوانین وەک گەنجان لەو پرۆژەو بیرۆکانەی هەمانە بەردەوامبین و ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەستبهێنین.
بۆکان حەسەن ناسراو بە بۆکان جاف لەساڵی ١٩٩١ لەدایکبووەو دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە، بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان خوێندووە. 
دەرچووی ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤) یە، دوای هەوڵێکی حەوت ساڵیی توانی لەم رۆژانەدا شێوەزاری سۆرانیی زمانی کوردی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی ئەلیکترۆنی گوگڵ ترانسلەیت زیاد بکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو