بەئامادەبوونی خاتوو شاناز کۆڕی ناساندن بۆ چەپکێک لە بەرهەمەکانی باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر بەڕێوەچوو
2022-05-16 20:03     128 جار بینراوە      کۆمێنت
بەئامادەبوونی خاتوو شاناز کۆڕی ناساندن بۆ چەپکێک لە بەرهەمەکانی باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی و جەماوەرێکی کتێب دۆست، لەبەردەوامی ئەو چالاکییە رووناکبیریانەی لە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری سازدەکرێن، کۆڕی ناساندن بۆ سێ کتێبی باڵیۆز د.محەمەد سابیر بەڕێوەچوو.
لەو رێورەسمەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لەهۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو بۆ ناساندنی کتێبەکە، نوسەر کورتەباسێکی لەسەر کتێب و بەرهەمە نوێییەکانی و ئەزموونی چل ساڵەی خۆی وەک سیاسەتمەدار و تێکۆشەر و نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێم لە وڵاتان و باڵیۆزی عێراق خستەڕوو، هاوکات بەگرنگییەوە لەڕۆڵی سەرۆک مام جەلالی ڕوانی وەک سیاسەتمەدارێکی ژیر و سەرکردەیەکی دیپلۆماسی خاوەن ئەزموون.
رێورەسمەکە بەدابەشکردنی کتێبەکانی (ئەلبومی تێکۆشان، چرای رێی خەبات، بیرەوەرییەکانم لە غوربەتدا) لە نووسینی دکتۆر محەمەد سابیر کۆتایی هات.
بابەتی زیاتر